بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر محەمەد باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمێکدا ڕایگەیاند: ئێمە لە سەردەمی بەرەڤانی پیرۆزدا بە زوڵملێکراوییەوە شەڕمان کرد لە بواری جیهازاتەوە لە ژێر گەمارۆدا بووین و ئەبوایە توانی خۆمانمان بە هەوڵ لە بواری زانست و تەکنۆلۆژیا بپاراستبا.
ناوبراو درێژەی دا: لە دۆخی شەردا ئەبوایە کەموکۆڕییەکانمان بە هەوڵ ڕێکخستبا کە ئەو کارەمان بە هەموو توانمانەوە ئەنجام دا و ئەمڕۆکە لە ئەم ڕێوڕەسمەدا ئەبێ ئەو بابەتانە بۆ گەنجان شی بکەینەوە.
هەروەها وتیشی: ئەرتەشی ئێمە هیچ جۆرە پشتیوانییەکی نەبوو و بەردەوام ئەوە دەهاتە ئاراوە کە چلۆن دەتوانین لە ئەگەری درێژەی شەڕ، فڕۆکەکان و پاپۆڕە جەنگییەکان بپارێزین؛ ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی لە ئەو سەردەمە بە هەوڵی بەردەوام جیهازاتەکەی پاراست و هەوڵی بۆ پێشخستنی جیهازاتەکان دا.
Your Comment